٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٣:١٣
Source: Mehrnews
قاسم ئەعرەجی لە تارانە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی و ئەمنی گەیشتە تاران، کە لەلایەن "موسا عەلیزادە تەباتەبایی"، بەرپرسی بەشی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لێکرا.

 ئەم بەرپرسە عێراقییە لەسەر بانگهێشتی "عەلی لاریجانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی سەفەری تاران کردووە.

بڕیارە لەم سەفەرەدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی سیاسی دیکەی ئێران کۆببێتەوە و ڕاوێژ بکات.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی عێراق و بەرپرسی بەشی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق یاوەری ئەلعەرەجین لەم سەفەرەدا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha